ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم یه‌كێك له بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری سنه به‌ناوی “عێرفان كۆهزاد”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و به پێنج ساڵ زیندان سزا دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عێرفان كۆهزاد” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاری سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بریندار بوو به‌ڵام له ماڵه‌وه ده‌رمانی پێویستی وه‌رگرت و پاش ماوه‌یه‌ك هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به شكاندنی درگای ماڵه‌كه‌ی ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی دوایین زانیاری “عێرفان” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا دراوه.