ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، 23 چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌شاری پیرانشار دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “عه‌بدۆلڕه‌حمان محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د” و “حاسڵ ئاروه‌ند“، له شاری كرماشان دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “سه‌ید سرووش عه‌باسی شائیبراهیمی” و “سیاوه‌ش حه‌یاتی” ئه‌ندامی ڕێكخراوی یارسانه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌شاری پاوه لاوێك به‌ناوی “سینا نادری” و له‌شاری شنۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئه‌یووب حه‌قێقی” و له شاری ورمێ دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “مێهران پازڵی” و “ئه‌میر عه‌بداڵی” ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له شاری سنه‌ش سێ چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “خالید حسێنی“، “ئارمان نووریزاد” و “شۆڕش ئیبراهیمی” له‌لایه‌ن ئیدراه‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له شاری ڕه‌شت خۆشك و زاوا‌ی “ئاتینا دائیمی” به‌ناوه‌كانی “هانیه دائیمی” و “حسێن فاتحی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له شاری ئیلام شه‌ش كه‌س به‌ناوه‌كانی “نیلووفەر قازی“، “سارا شێردڵ“، “مونا مروەتی“، “ئیلاهە موئمنی“، “وه‌حید له‌تیف نیژاد” و “عارف ئومیدی” و له شاری ئه‌یوانی غه‌رب “ئێحسان كیانی“، له شاری سه‌حنه “سادق ئۆلفه‌تی” و له سه‌قز “ئارام به‌دیعی” و له بۆكان “فه‌رهاد پاكدین” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.