بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی شەممە ١ی گه‌ڵاوێژ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا ٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه پیلانیان داناوه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج كه‌سه پیلانیان دانابوو كه چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كانی ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە و گەرمیان تیرۆر بكه‌ن و دواتر په‌یوه‌ندی به چه‌كدرانی داعشه‌وه بكه‌ن.