ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و چالاكوانه به ناوی “جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی” ئه‌ندامی گروپی شاخه‌وانی “چلچه‌مه”، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.
