کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ژینا موده‌ڕس گورجی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ژینا موده‌ڕس گورجی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆ “ژینا مودەڕس گورجی” چالاکی مافی ژنان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پاش گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی ڕفێندرا.

“ژینا مودەڕس گورجی” ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوه‌ به‌ تۆمه‌تی “هه‌وه‌ڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی گرووپی نایاسایی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” دەستبەسەر و له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو دوای ٤٠ ڕۆژ به‌ندكران لە بەندی ژنانی زیندانی سنە بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.