ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕۆژنامه‌نووسی ده‌زگای هه‌واڵنێری “میهه‌ن” به‌ناوی “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌یه كه بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” له نه‌خۆشخانی “كه‌سرا“ی تاران بڵاوكرده‌وه و پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا“، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد و ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردبۆوه سه‌ر ماڵی ڕۆژنامه‌وانێكی دیكه به‌ناوی “نیلووفه‌ر حامیدی” كه هه‌واڵه‌كانی سه‌باره‌ت به “مه‌هسا“ی بڵاوكردبوو و ئێستا له زیندان دایه.