ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چوار چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كرماشان، سنه، سه‌قز و تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “ئاریه‌ن عه‌بدۆڵڵازاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره، هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چالاكی مه‌دنی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی شاری تارانیان به ناوی “به‌هار ئه‌سڵانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “ئاریه‌ن مه‌دیه‌ن” به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، له شاری كرماشانیش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره چالاكێكی هونه‌ری و مه‌ده‌نی به‌ناوی “سه‌ید عێرفان حه‌یده‌ری” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.