کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كه‌س له‌ شاره‌كانی شنۆ و بۆكان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار كه‌س له‌ شاره‌كانی شنۆ و بۆكان 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، چوار هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر په‌یغامی” و “حه‌كیم میرزایی” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “ئه‌میر حسێن زاده‌” و “موسته‌فا به‌لاز” خه‌ڵكی شاری بۆكان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی شنۆ و بۆكان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و چوار كه‌سه‌ و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، به‌بێ حۆكمی قه‌زایی و به‌ شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون و پاشان بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چوار كه‌سه‌ له‌به‌رده‌ستا نییه‌.