سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “زاهیر مورادی“، “ئاره‌ش پیری” و “هیوا میرزایی” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی خواه” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زاهیر مورادی“، “ئاره‌ش پیری” و “هیوا میرزایی” خه‌ڵكی گوندی “بێمزه‌ڕه‌ت“ی سه‌ر به شاری شنۆن و به‌بێ حۆكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه و “محه‌ممه‌د كه‌ریمی خواه” له‌به‌رده‌ستدا نییه.