کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند پارێزه‌ری به‌ندكراوانی سیاسی له‌وانه‌بابه‌ك پاكنیا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا حه‌وت كه‌س له‌ پارێزه‌رانی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ڕۆژی دووشه‌ممه‌شبابه‌ك پاكنیاپارێزه‌ریئه‌میر حسێن مورادی،سه‌عید ته‌مجیدیومحه‌ممه‌د ڕه‌جه‌بیونه‌وید ئه‌فكاریله‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌ سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌رانی به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی ١٤ ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو به‌ناوه‌كانییه‌لدا موعه‌یه‌ری،نیلووفه‌ر ڕه‌جه‌بی،ئیلاهه‌ محه‌ممه‌دی،موجته‌با ڕه‌حیمی،عه‌لیڕه‌زا خۆشبه‌خت،ڕووحوڵڵا نه‌خه‌عیی،خوسره‌و كوردپوور،مه‌رزیه‌ ته‌لایی،عه‌لی خه‌تیب زاده‌،ئیمان به په‌سه‌ند،ویدا ڕه‌بانیوئه‌حمه‌د حه‌له‌بی سازبوو.