کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی ژینگه‌پارێژ له‌ شاری مه‌ریوان

چالاكێكی ژینگه‌پارێژ له‌ شاری مه‌ریوان 1 e1659816048270

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، چالاكێكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “نوید كۆنه‌پۆشی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

نه‌وید كۆنه‌پۆشی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌ و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌م جاره‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه‌.