ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئه‌رسه‌لان دیوارگه‌ر” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
