ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی مافی ژنان له شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی ده‌رستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكوانه به ناوی “ئه‌وین زارعی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
