ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، چالاكێكی بواری مافی ژنان له شاری سنه به‌ناوی “بیتا نامداری” پاش بانگهێشت بۆ ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه “بیتا نامداری”یان بانگهێشت كردووه و ناوبراو پاش سه‌ردان بۆ ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه پاش به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی باوكی و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له كاتی ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا”وه تا به ئه‌مڕۆ ئه‌مه سێهه‌مین جاره ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ناوبراو ساڵی ٩٦ی هه‌تاویش په‌روه‌نده‌یه‌كیان بۆ سازكردبوو و له مافی دامه‌زراندن و هه‌ندێك له خزمه‌تگوزراییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێبه‌ش كرابوو.