به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی تاران به‌ناوی “فه‌رهاد شه‌یخی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ڕكان، ١٠ كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕۆژی شه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “فه‌رهاد شه‌یخی” و ناوبراویان به بێڕێزی و تو‌ندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه كرێكاریه پێشتریش له ڕۆژی جیهانی كرێكار له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.