کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی كرێكاری له‌ به‌نده‌ری كیاشه‌هری مازه‌نده‌ران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی كرێكاری له‌ به‌نده‌ری كیاشه‌هری مازه‌نده‌ران

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی به‌نده‌ری كیاشه‌هری مازه‌نده‌ران به‌ناوی “یووسف مورادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یووسف مورادی” ساڵی پاریش له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ وڵامێكیان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی وه‌رنه‌گرتووه‌.