کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان له‌ شاری سنه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی سنفی موعه‌لیمان له‌ شاری سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، چالاكێكی سنفی مه‌عه‌لیمانی خه‌ڵكی شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و چالاكوانه‌ به‌ ناویبێهزاد قه‌وامیڕێكه‌وتی ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.