ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی زاهیدان و چابه‌هار پێكه‌وه پێنج شارومه‌ندی به‌لووچیان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و پێنج هاووڵاتیه‌یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. ناسناوی چوار كه‌س له به‌ندكراوان كه برای یه‌كترن بریتیه له: “ئیسماعیل، ئێلیاس(ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ)، یاسر و ناسر ناروویی”.