ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، پۆلیسی تورکیه لە چوارچێوەى هەڵمەتى قڕکردنى سیاسی‌دا لەشارى “مێرسین“ى باکورى کوردستان هەڵیکوتایە سەر ماڵان و پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
بەپێى زانیارییەکان، هێزه‌كانی پۆلیس له‌كاتی هێرشبردندا ده‌رگای ماڵی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌یان شكاندووه و كه‌لووپه‌لی نێوماڵه‌كانیان ڕژاندووه‌ته ده‌ره‌و و به بێڕێزی و ئازاره‌وه هه‌ر پێنجه‌كه‌یان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.