ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، پێنج هاووڵاتی دیكه له‌شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت به‌ناوی “سۆران سه‌لیم پوور” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له شاری سه‌قز هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ئاریا مه‌جیدپوور” ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و له‌شاری سنه‌ش چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “ڕێزان ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان لاوێكی ئه‌و شاره‌یان به‌ناوی “دیاكۆ مێهرنه‌وایی” ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.