به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكێكی خه‌ڵكی شاری مه‌لایر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و پزیشكه به ناوی “غوڵامڕه‌زا ئه‌مرایی” لانیكه‌م ٢٠٠ برینداری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردووی به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی ده‌رمان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی پزیشكان له ئێران ده‌ستی پێكردووه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له كادری ده‌رمانی شاره جیاوازه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
