ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ٨ هاووڵاتی دیكه‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه هاووڵاتیه‌كیان به‌ناوی “شۆڕش نورۆڵڵاهی”، له شاری دێولان لاوێك به‌ناوی “شایان سادقی”، له شاری مهاباد هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “ئیره‌ج ئیبراهیم زاده”، له شاری بۆكان لاوێكیان به‌ناوی “سادق ئاهه‌نگه‌ری”، له كامیاران وه‌رزشوانێك به‌ناوی “فه‌خره‌دین فاتحی”، له شاری كه‌ره‌ج كچێكی لاو به‌ناوی “فاتمه نه‌زه‌ری نیژاد”، له بابۆلسه‌ر پارێزه‌رێك به‌ناوی “سه‌عیده میرقوربانی” و خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به‌ناوی “میلاد عه‌بدی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.