کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٥١ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌‌ دیاربه‌كر و ئادانا

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٥١ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنێكی هێزه‌كانی پۆلیس له‌شاره‌كانی “دیاربه‌كر” و “ئادانا” ٥١ كه‌س به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ركران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادستانی شاری “دیاربه‌كر” فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٦٥ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” داوه‌ و له‌و چوارچێوه‌دا هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵیانكووتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی دانیشتووانی “دیاربه‌كر” و ٤٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ن هه‌روه‌ها له‌شاری “ئادانا”ش هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی چالاكی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵێك كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌. به‌پێی حۆكمی دادستانی “دیاربه‌كر”، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش ده‌رچووه‌ و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێت.