به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” تا به ئه‌مڕۆ ٤٤ پارێزه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و پارێزه‌رانه له كاتێكدایه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ندكراوان ناچار ده‌كات له‌و پارێزه‌رانه كه‌ڵك وه‌ربگرن كه له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌وه ده‌ستنیشان كراون به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌ران ئاماده‌ن له‌و دۆخه ئهمنیهتیهش دا وه‌كاله‌تی به‌ندكراوانی سیاسی بگرنه ئه‌ستۆ و بیانپارێزن. به‌شێك له‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون بریتین له: “سینا یووسفی” جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی پارێزه‌رانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا فه‌قیهی”، “ئاره‌ش كه‌یخۆسره‌وی”، “زه‌هرا نه‌زه‌ری گۆمیشانی”، “سه‌عیده میرقوربانی”، “فه‌رزانه ئه‌كبه‌ریان” و “ئیلهام زراعه‌ت پیشه”.