ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به سه‌دان كه‌س له شاری “وان”ی سه‌ر به باكووری كوردستان، له ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ریدا داوای ئازادی “عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان” و ته‌واوی زیندانیانی سیاسیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و ٤٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕێپێوانه به بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان، پارله‌مانتاران و كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و شاره ئه‌نجام درا و تێیدا داوایان كرد كۆتایی به شه‌ڕ بهێندرێت و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی “عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان” و ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس خۆپێشانده‌رانیان گه‌مارۆ دا و پاشان به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ریان و ٤٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.