ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ٢ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، “ئومێد موشیرپەناهی”، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری سنە، دوای بانگکرانی بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا. هه‌روه‌ها “فەتاح پیربادینگ خەڵکى شاری بۆکان، ماوەى ١٢ ڕۆژە لە لایەن ئیتلاعاتى “ورمێ”وە لە ماڵەکەى خۆى دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا چارەنووسى نادیارە.