له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٤ هاووڵاتی دیكه له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “قاره‌مان كه‌ریمی” و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “نگین مه‌حموودی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له شاری كرماشان “سه‌عید ئێران نژاد” خوێندكاری زانكۆی ڕازی، “ئایدا مورادبه‌یگی” و “كیمیا جه‌مشیدی” خوێندكاری زانكۆی فه‌نی كرماشان و “سه‌ید عیرفان حسێنی” چالاكی یارسان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌ندكراون، له شاری سنه “عابد خۆرشیدی” ڕاهێنه‌ری فوتباڵ، “هیوا مه‌سعوودی”، “ئیلهام قادری” ده‌روون ناس و “یاسین سه‌یف په‌ناهی” زۆرانباز، له شاری قه‌سری شیرین “مه‌سعوود مورادی”، “ئه‌رده‌ڵان نه‌جه‌فی”، “ئه‌شكان مورادی” و “ڕه‌زا ئه‌میری”، له شاری مهاباد “ناسر فه‌قێه نه‌بی”، “زانیاری نه‌به‌ردی” و “ئیبراهیم پاریاد”، له‌شاری بۆجنۆرد خاوه‌نی كتێب فرۆشی “ڕه‌ی ڕا” به‌ناوی “حه‌مید یاهۆئیان، له به‌نده‌رعه‌باس “ئایدا ماندگار” و “ڕه‌ئووف بێ نیاز”، له‌شاری ئابدانان “حه‌مید ڕه‌زا بوالات” هونه‌رمه‌ند، له شاری سه‌قز “میلاد مولازم” و “بێهزاد محه‌ممه‌د نیژاد”، له‌شاری بانه “موعین ئه‌حمه‌دی”، له شاری ڕه‌وانسه‌ر “زانا محه‌ممه‌دی” و له گێڵانغه‌رب وه‌رزشوانێك به‌ناوی “ڕه‌زا ئو‌لفه‌تی”، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به‌ناوی “عه‌لی ڕه‌زا به‌راده‌ران” و “ڕایه‌حه حسێنی” چالاكی خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.