کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٤ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیا له‌ باكووری كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٢٤ كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیا له‌ باكووری كوردستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پۆلیسی توركیا له‌ ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆلی سه‌ر به‌ شاری سێرت ٢٤ هاووڵاتی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، چه‌ند ڕۆژه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌ی له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی باكووری كوردستان ده‌ست پێكردووه‌ و چه‌ندین گوندی گه‌مارۆ داوه‌. ته‌نیا له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دا ٢٤ شوان و كۆچه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆلی سیرت له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.