له ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، ١٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “ئه‌بولفه‌زل نه‌زه‌ری، ستار زه‌یدی، فه‌رهاد شه‌فیع نیا، محه‌ممه‌د زه‌ینی وه‌ند، سه‌جاد ڕه‌حمانی، محه‌ممه‌د مه‌هدی نێعمه‌تی، عیسا به‌همه‌نی، عه‌لی دانش په‌ژووه، عه‌باس جه‌مشیدی، ڕه‌زا مینایی، محه‌ممه‌د شه‌مسی، كامیار و ئه‌میر ئه‌مرایی، ئه‌حمه‌د شه‌فیعی، ئاره‌ش جه‌عفه‌ری، نیما سه‌یدمیرزایی، ره‌زا تیج، حه‌سه‌ن مه‌ردانی، محه‌ممه‌د و ئاریه‌ن ڕه‌حمانی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و شارومه‌ندانه زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌شكراون.
