کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٦ تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كه‌ركووك

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٦ تۆمه‌تباری مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌كه‌ركووك 3

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای کەرکوک ڕ‌ۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند کە ١٦ تۆمەتباريان بە ٢٥٠ گرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووه‌ كه‌ ١٦ كەسيان بە ٢٥٠ گرام مادەى هۆشبەرەوە دەستگيركردووە، کە پێکهاتوون لە ماددەی حەشیش، کریستاڵ و حەبی هۆشبەر، هاوکات کۆمەڵێک ئامراز و کەرەستەی کێشانی ماددە هۆشبەرەکانیان پێ بووه‌ كه‌ زه‌وت كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ مافیه‌كانی سپای پاسداران باشووری كوردستانیان كردووه‌ته‌ شوێنی مامه‌ڵه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و له‌و ڕێگه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ناوچه‌ عه‌ره‌ب نشینه‌كانیشی ده‌كه‌ن.