له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٣ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “ئالان وه‌یسی”، “دوو برای خه‌ڵكی بانه به‌ناوه‌كانی “ئه‌سعه‌د و عه‌بدۆڵڵا موسته‌فایی”، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بێهبه‌هان به‌ناوی “موژگان وه‌لیان زاده”، كرێكارێكی خه‌ڵكی شه‌هڕه‌زای ئیسفه‌هان به‌ناوی “ئاره‌ش قه‌نبه‌ری”، لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ناوی “عاتفه شه‌مسایی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوه‌كانی “میلاد قوربانی زاده” و “سومه‌یه مه‌عسوومی”، لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “ئارام مه‌ڵایی”، دوو لاوی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوه‌كانی “مێهرداد قادرمه‌رزی” و “مێهدی ئێسفه‌ندیاری”، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوی “ئێحسان محه‌ممه‌دی” و سه‌ر ئاشپه‌زێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “نه‌واب ئیبراهیمی” كه دووكانهكهشی پۆلۆمپ كراوه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.