له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌شاری تیكاب “كامبیز جه‌وانمه‌ردی” و “سه‌عدی فه‌یزی“، له شاری مهاباد “شیلان پوور ئه‌مینی” و “كه‌وسه‌ر كه‌وسه‌رنیا“، له‌شای دێولان “چیاكۆ محه‌ممه‌دی” و “حه‌مید ڕه‌حیمی“، له‌شاری ئیلام “یاسر عه‌بدی” و له شاری سنه “هیوا مه‌سعوودی“، له‌شاری مریوان چالاكی مه‌ده‌نی “گه‌ڵاڵه وه‌ته‌ن دووست” و “جه‌لیل ئه‌حمه‌دی“، له‌شاری بۆكان “هادی ئه‌مینی” و له‌شاری شنۆ پاڵه‌وانێكی كێبه‌ڕكێكانی تیره‌ندازی به‌ناوی “سارینا قهرابهت“یان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و وێڕای تێپه‌ڕینی چه‌ندین ڕۆژ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نییه.