فه‌رمانده‌یی ئینتزامی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕیاگه‌یاند: ١١ هه‌زار و ٢٩١ په‌نابه‌ری بیانیان له سنووره‌كانی سیستان و به‌لووچستان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فڵغانستان و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان و هه‌روه‌ها به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له پاكیستان به هه‌زاران په‌نابه‌ر له ماوه‌ی دوو حه‌وته‌ی ڕابردوودا ڕوویان له سنووره‌كانی ئێران كردووه، به‌ڵام هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن و چه‌ندین جاریش ڕاپۆرت له‌سه‌ر هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاوی هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغان و پاكیستانی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتۆته‌وه.