له ڕۆژانی ڕابردوو، ١٠ هاووڵاتی له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ١٠ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌شره‌ف پیشگام، سینا كه‌ره‌می، به‌ردیا ده‌رویشی، بێهنام فه‌تحی، ئێقباڵ پیری، موبین محه‌ممه‌دزاده، ئێحسان ئه‌حمه‌دی، حسێن كه‌ره‌می، محه‌ممه‌د مورادی و ئه‌حمه‌د خوسره‌وی” له شاره‌كانی “سنه، گیلانغه‌رب، جوانڕۆ، دێهلۆران و سه‌قز”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون.
