ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ١٠ لاو و خوێندكار له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌ردین محه‌ممه‌دی” له‌شاری پاوه، “له‌یلا پاشایی” چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه، “ئه‌شكان پیرنیا” خه‌ڵكی شاری پیرانشار، “وه‌حید نی‌ك نیژاد” هونه‌رمه‌ند، “ئازین سه‌عیدی نه‌سه‌ب خوێندكاری زانكۆی تاران، “وه‌حید فه‌راهانی” خوێندكاری زانكۆی تاران، “بێهنام دارابی” له زانكۆی سووره، “ڕامتین مۆوهسێق” له زانكۆی به‌هه‌شتی، “نگین ئارامش” له زانكۆی تاران و “مائیده جه‌ماڵ لیوایی” له زانكۆی بابۆل، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو “حسێن ساعدی“، “عه‌دنان ڕه‌حیمی“، “جه‌میل مورادی“، “هیوا ڕه‌حیمی” و “سروه شه‌هابی” شه‌ش كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٧٥ بۆ ١٥٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كراون.