به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرۆڤی كوردستان، له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ مانگرتنی گشتی بازاڕیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌شاری شنۆ نزیك به ١٠٠ دووكانداری بانگهێشت و ئه‌شكه‌نجه داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی سپای پاسداران بازاڕیانی مانگرتوویان تا كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له نێو حه‌وشه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه ڕاگرتووه و وێڕای بێڕێزی، ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داون و پاش چه‌ند كاتژمێر زۆربه‌یان ئازاد كراون و ته‌نیا چوار كه‌سیان له گرتووخانه ماوه و چاره‌نووسیان هێشتا نادیاره.