ئاسایشی سلێمانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر لە ئۆپەراسیۆنیکدا هەشت كه‌سی خه‌ڵكی باکوری کوردستان کە بەهۆی گوشاره‌كانی دەوڵەتی تورکیاوه لە سلیمانی نیشتەجێبوون ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنەكهی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ن و هۆکاری به‌ندكرانیان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه. ناسنامه‌ی چه‌ند كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: “موشریق چیفتچی“، “ئەرسۆی یەڵماز“، “حەسەن کاجار“، “محەممەد سۆیلەر“، “سەروەت ئاکدەنیز” و “شەفیق یەڵدیرهم“.