له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی “زه‌نگیاوێ” و دانیشتووی گوندی “شیناوێ“ی پیرانشار به‌ناوی “ناسر داله“، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستابەسەر کراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار كردووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ناسر” هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.