ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، لاوێکی خهڵكی گوندی “سینگان”ی سهر به شاری شنۆ به ناوی “هێدی شادیخا” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ حوكمی قهزایی ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار، گواستووهتهوه. جێگای ئاماژهیه كه هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو لاوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.