له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی “حسێن ئەحمەدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەته‌وە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن ئەحمەدی” ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، لە ناوچه‌ی “میراوای بۆکان و بەبێ نواندنی حۆكمی قه‌زایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.