به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه به ناوی “نادر به‌همه‌نی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به تۆمه‌تی “ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كراوه. شایانی باسه ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا، دیسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
