ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نێیر”سه‌ر به شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “كارۆ منبه‌ری” به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی نادیاره. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
