ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆوورته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “پێشه‌وا ساڵحی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای شاری مه‌ریوانه‌وه، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه خانووی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، پاشان له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه هێرش كراوه‌ته‌وه سه‌ری و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌لاكنیدا گرتووه.
