له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش كۆتایی هاتنی ڕه‌وه‌ندی لێپرسینه‌وه، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “موبین ئیبراهیم زاده” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوان كراوه. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه به دانانی بارمته‌ی دوو ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه. شایانی باسه ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر دراوه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدایه.
