کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه‌ 3

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بانه‌ به‌ناویحامید مه‌حموودیبه‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،حامید مه‌حموودیته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی شاری بانه‌یه‌ و پێشتر به‌ تۆمه‌تی گلایه‌نگریكردن له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیمسزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌دوای بانگهێشتكردنی بۆ پۆلیسی ئه‌ماكنی بانه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شارهكرا.