ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “شاباد” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “عه‌زیز ئیسماعیلی” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
