ڕۆژی ڕابردوو، موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شاری “سونقور” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عه‌لی شه‌مایلی” به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
