ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراو و چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری میاندوئاوی ئیلام، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و چالاكوانه به ناوی “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن داوودی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كراوه. شایانی باسه ناوبراو پێشووتر له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “ئه‌ندامێتی یه‌كێك له گروپه‌كانی دژ به ڕژیم“، حوكمی سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
