ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوووونی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو،“مه‌حموود سدیقی پوور” ئه‌ندامی كانونی سنفی موعه‌لیمانی گیلان ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و چالاكوانه به هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
