کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “له‌یلا حسێن زاده‌” له‌ تاران

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌یلا حسێن زاده‌ له‌ تاران 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ،له‌یلا حسێن زاده‌چالاكی خوێندكاری و  زیندانی سیاسی پێشوو، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم وێڕای ئه‌زیه‌ت و ئازاریله‌یلا“‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كن و پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و وێڕای ئه‌شكنجه و ئازار به‌شێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌كه‌ ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ پێشتر له‌لایه‌ن له‌قی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وی تاران به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.